شاندی هەرێم بەشداریی دووەمین کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای نیشتیمانیی ئاوی لە بەغدا کرد
ڕۆژێ پێنجشەممە، ٤ى ئایاری ٢٠٢٣، لە بەغدا بە سەرۆکایەتیی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی و وەفدی باڵای هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق، دووەمین کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای نیشتیمانیی ئاو بەڕێوە چوو.
لە بەشی پەیوەست بە هەرێمی کوردستان سەرنج و داواکاری و پێشنیارەکانی لەلایەن شاندی هەرێمی کوردستان، وەکو وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان لەو کۆبوونەوەیە باس کرا، لە کۆبوونەوەکەدا پێشوازی لە ناوەرۆکی داواکارییەکانی شاندی هەرێمی کوردستان کرا، بەتایبەتی سەبارەت بە دانووستانەکان لەبارەی ستراتیژی ئاو لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ (ئێران و تورکیا)؛ بۆ لە مەودوا نوێنەری هەرێمیش لەگەڵ شاندی عێراقی بەشداریی دیدار و کۆبوونەوە گرنگەکان دەکات، هەروەها یەکلاکردنەوەی دروستکردنی چوار بەنداو لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژی بۆ ئاسایشی ئاوی عێراق و هەرێم و چاکسازی لە بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان و قەرەبووکردنەوی ئەو ناوچانەی کە تووشی زەرەر و زیان بوون بە هۆی گۆڕانکاری و کاریگەرییەکانی وشکەساڵی، بەتایبەتی ناوچەی گەرمیان و بەشێکی هەولێر و دهۆک، هەروەها چارەسەرکردنی پاشماوەی ئاوی پیس کە بەشێکی دەچێتەوە سەر ڕێڕەوی ڕووبار و دەریاچەکان و دەبێتە هۆی پیسبوونی سەرچاوە ئاوییەکان.
ئەمانە و چەندین بابەتی تری پەیوەست بە دۆسیەی ئاوی هەرێمی کوردستان و عێراق گفتوگۆیان لەبارەیەوە کرا و بڕیار درا بۆ داهاتوو هەماهەنگیی تەواو بکرێت، بە مەبەستی بەدواداچوون و جێبەجێکردنی ناوەرۆکی ڕاسپاردەکانی تایبەت بە لیژنەی باڵای نیشتیمانیی ئاو.