Skip to the content

بێگەرد تاڵەبانی پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی ئەنجومەنی بازرگانی عێراقی – بەریتانی کرد

رۆژی چوارشەممە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە میشێل کریستۆف، بەرێوەبەری گشتی ئەنجومەنی بازرگانی عێراقی - بەریتانی( IBBC ) و ستافێکی یاوەری کرد.

لەم دیدارەدا تاوتوێی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و ئەنجامدانی سەرمایەگورازی و هەماهەنگییەکانی نێوان وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کرا بەمەبەستی دامەزراندنی کارگە و پڕۆژەکانی کشتوکاڵی و ئاودێری و پاکێجین و بە پیشەسازی کردنی بەرووبوومە کشتوکاڵییە خۆماڵییەکانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان و ئاشناکردن و ڕاهێنانی جووتیاران، بە تەکنەلۆژیایی پێشکەوتووی کشتوکاڵی .

هەروەها گفتوگۆکرا لەبارەی یەکخستنی هەوڵەکان بە ئامانجی کەمکردنەوەی کاریگەری و مەترسییەکانی گۆرانکاری کەشوهەوا ئەوەش بەسوود وەرگرتن لە دەرفەتەکانی وەبەرهێنان و کارئاسانی لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و پاڵپشتی دارایی و تەکنیکی و کۆمەکی زیاتری ئەنجومەنی بازرگانی عێراقی و بەریتانی لە هەرێمی کوردستان .