Skip to the content

بێگەرد تاڵەبانی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی کۆماری تورکیا لە هەرێمی کوردستان كرد

ڕۆژی یەکشەممە، 5 ی تشرینی دووەمی 2023، بە ئامادەبوونی ستافێکی وەزارەت، بێگەرد تاڵەبانی پێشوازی لە مەولوود یاقوت، کونسوڵی گشتیی کۆماری تورکیا لە هەرێمی کوردستان كرد.

لەم دیدارەدا تاووتوێی هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا کرا، بەتایبەتی لەبارەی پێشخستنی سێکتەری کشتوکاڵ و بەپیشەسازیکردنی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان و یەکخستنی دەرفەتەکان، بە مەبەستی کەمکردنەوەی کاریگەری و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و گرنگیدان بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی کشتوکاڵی و ئاودێری، کە لە لایەن کۆنسوڵی گشتیی تورکیاوە بڕی 10 هەزار نەمام دابین کراوە‌، لەپێناو پاڵپشتی و سەوزکردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان.