Skip to the content

بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پێشوازی لە شاندی یەکێتی هەناردەکارانی ئەکدێنیزی تورکیا کرد

رۆژی سێشەممە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، کەریم سلێمان، بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازی لە شاندی یەکێتی هەناردەکارانی ئەکدێنیز لە وڵاتی تورکیا بە سەرۆکایەتی سعدالدین چاغان کرد.

لە دیدارێکدا بریکاری وەزارەت تیشکی خستە سەر گرنگی کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان و پەیوەندی پتەوی بازرگانی لەگەڵ تورکیا.

هەر لە دیدارەکەدا باس لە ئاڵوگۆڕی زانیاری کرا لەسەر ئەو یاسا و ڕێنمایانە کە لە هەرێمی کوردستان پیادە دەکرێن لە دابین کردنی پێداویستیەکانی تایبەت بە بەرهەمهێنان لە کەرتی کشتوکاڵی وەک پەینی کیمیاوی، ڤاکسین، بنەتۆ و پەلەوەر و ڕێکارەکانی پەیڕەوکراو لەلایەن وەزارەت بۆ دابین کردنی ئاسایشی خۆراک و پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ.

لە کۆتاییدا هەردوولا جەختیان لە بەهێزکردن و بەردەوامیدان بە پەیوەندیە بازرگانیاکان بەتایبەتی لە کەرتی کشتوکاڵی کردەوە.