Skip to the content

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئیکۆ کۆنسوڵت سەردانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی کرد

رۆژی سێشەممە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، کەریم سلێمان، بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی توێژینەوە و رێنمایی کشتوکاڵی، پێشوازی لە راید داود، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئیکۆ کۆنسوڵت و شاندی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا تاوتوێی کاروچالاکییەکانی کۆمپانیای ناوبراوکرا و باس لە چالاکیەکانی کۆمپانیا لە بواری ئەنجام دانی خولەکانی ڕێنمایی کشتوکاڵی و شیاندنی فەرمانبەران لە بوارەکانی دروستکردنی پرۆژەی خانووی پلاستیکی و دانانی سیستەمەکانی ئاودان لەڕێگای دڵۆپاندن کرا.

لە کۆتاییدا جەخت لەسەر هەماهەنگی و کاری بەردەوام لە نێوان وەزارەت و کۆمپانیای ئیکۆکۆنسوڵت کرایەوە.