Skip to the content

شاندی حکومەتی هەرێم لە لایەن پارێزگاری لۆرکا لە ئیسپانیا پێشوازی لێکرا

رۆژی سێشەممە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، لەچوارچێوەی دیدار و کۆبونەوەکانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا، بێگەرد تاڵەبانی، بەهەماهەنگی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا و دامەزراوەی ژووری بازرگانی ئیسپانی - عێراقی، لەلایەن پارێزگاری لۆرکا پێشوازی لێکرا.

لەم دیدارەدا تاوتوێی هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کرا، بە تایبەتی لە بوارەکانی کشتوکاڵی و پیشەسازی و بازرگانی، شاندی حکومەتی هەرێم وێرایی سوپاسکردنی پارێزگاری لۆرکا، بەفەرمی بانگهێشتی ناوبراویان کرد بۆ ئەوەی سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەنزیکەوە سوود لە دەرفەتەکانی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ببینن و بەشداری بکەن لە ئەنجامدانی سەرمایەگوزاری و پێشخستنی جوڵەی ئابووری و پیشەسازی و کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان .