پێداچوونەوە بە میکانیزمی کەرەنتینەکان و کاراکردنی دەروازەکانی کەرەنتین کرا
![](/media/22824/fb_img_1697433283821.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133419197730000000)
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری، لە دیوانی وەزارەت، لەگەڵ نوێنەری کۆمپانیاکانی کەرەنتین، بە مەبەستی پێداچوونەوە بە میکانیزمی کەرەنتینەکان و تاووتوێکردن و کاراکردنی دەروازەکانی کەرەنتین لە کاتی هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندوو لەسەر ئاستی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان کۆ بووەوە.
لەم کۆبوونەوەیەدا جەخت کرایەوە لەسەر جێبەجێکردنی ئەرک و ڕۆڵی کۆمپانیاکان، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لەپێناو ڕەچاوکردنی بەرژەوەندیی گشتیی هاووڵاتییان و دابینکردنی ئاژەڵی زیندوو بە شێوەیەکی تەندروست و پێشکەوتوو و گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ بەرگرتن لە نەخۆشییە ئاژەڵییەکان.