کۆنفرانسی تایبەت بە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و ئاسایشی خۆراک و زۆر بەکارهێنانی ئاو بەڕێوە چوو
ڕۆژی دووشەممە، ١٨ ى ئەیلوولی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان، لە کۆنفرانسی تایبەت بە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و ئاسایشی خۆراک و مەترسییەکانی زێدەڕۆییی بەکارهێنانی ئاو بەشدار بوون، کە لە لایەن کۆمپانیای MesoNature بە هاوکاریی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ڕێک خرابوو.
وێڕای پێشکەشکردنی گوتەی وەزارەتی کشتوکاڵ لە لایەن بریکاری وەزارەت و جەختکردنەوە لەسەر یەکخستنی دەرفەت و تواناکان بۆ ڕووبەروونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و پارێزگاری لە ئاسایشی ئاو و خۆراکی هەرێم،
لەم کۆنفرانسەدا چەندین پانێلی گرنگ لەبارەی خستنەڕووی مەترسییەکانی زێدەڕۆیی بەکارهێنانی ئاو و سەرچاوەکانی ئاسایشی ئاو و ڕێژەی سەوزایی و ئاستەنگەکان و چارەسەرییەکان بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆراک بەڕێوە چوون.