Skip to the content

%97 ـی کارەکانی بەنداوى ئاقووبان تەواو کراوە

ڕۆژی دووشەممە ١٨ ى ئەیلوولی ٢٠٢٣، بێگەرد تاڵەبانی، لەگەڵ ئەنجومەن و کەسایەتی و مامۆستایانی ئایینی لە سنووری شەقڵاوە و ئاقووبان و بەڕێوەبەری کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی بەنداوی ئاقووبان و ئەندازیاری نشینگە و سەرپەرشتیاری پرۆژەکە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداوەکان کۆ بووەوە.

بەنداوەکە 97٪ی کارەکانی تەواو بووە و پێویستیی بە دابینکردنی شایستە داراییەکان هەیە، بۆ ئەوەی پێش وەرزی بارانبارین تەواو بکرێت و ئەمساڵ ئاوی تێدا گل بدرێتەوە؛ وا بڕیارە لە دوو هەفتەی داهاتوو قوفڵی بەنداوەکە دابنرێت.

وێڕای پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە کۆمپانیاکە و خەڵکی ناوچەکە بۆ تەواوکردنی پرۆژەکە، لەلایەن خۆیەوە وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، جەختی کردەوە لەسەر کارئاسانی و خستنەکاری تەواوی هەوڵەکانی وەزارەت، بۆ مەبەستی دابینکردنی شایستە داراییەکانی پرۆژەکە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان.