وهزيرى كشتوكاڵ و سهرچاوهكانى ئاو لە یەکەمین لوتکەی کشتوکاڵی لە دهۆک بەشدار بوو
ڕۆژى سێشەممە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٤، بێگەرد تاڵەبانی، بە نوێنەرایەتيی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی ستافێکی باڵای وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لە یەکەمین (لوتکەی کشتوکاڵ) لە دهۆک بهشدار بوو، کە بە هەماهەنگيى وەزارەت و دەستەی وەبەرهێنان و زانکۆی دهۆک و ژمارەیەک پرۆژەی وەبەرهێنانی ناوخۆیی ڕێکخرابوو، وەک هەنگاوێکی گرنگ و ستراتیژی بۆ سوودوەرگرتن لە توانا زانستی و مرۆییەکان و ئاوێتەکردنی دەرفەتە هاوبەشەکانی نێوان خوێندنی باڵا و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو.
لەم لوتکەیەدا کە چەندین کەسایەتيی ئەکادیمی و جیهانی و ناوخۆيی و مامۆستایانی زانکۆ و فێرخوازان و فەرمانگەکانی وەزارەت بەشدار بوون، وێڕای خستنەڕووی پانۆرامای بەشێکی گرنگی کاروچالاکیيەکانی وەزارەت، کە لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا ئەنجامدراون، زنجیرەک پانێلی زانستی و پیشەیی پێشکەش کران، بە مەبەستی گرنگیدان و بەرەوپێشبردنی زیاتری سێکتەری کشتوکاڵ و پیشەسازی و دەستنیشانکردنی کێشە و ئالنگارییەکانى بەردەم کشتوکاڵ و ئاودێری لە هەرێمی کوردستان .
لە بەشێکی ديكهى ئەو لوتکەیەدا، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لە مەراسیمی کردنەوەی پێشانگهیەکی تایبەت بە ناساندنی بەروبووومە خۆماڵییەکان بهشدار بوو، بۆ بینینی ئەزموون و بەرهەمی ژمارەیەکی بەرچاو لە جوتیاران و خاوەنپرۆژە و کارگەکانی وەبەرهێنانی کشتوکاڵی لە سنوری پارێزگهی دهۆک.