Skip to the content

بێگەرد تاڵەبانی پێشوازی لە نەقیبی سەندیکای پزیشکانی ڤێتێرنەریی عێراق کرد

ڕۆژی سێشەممە ٢ــی نیسانی ٢٠٢٤، بێگەرد تاڵەبانی، پێشوازی لە د. حسن چلوپ، نەقیبی سەندیکای پزیشکانی ڤێتێرنەریی عێراق و د. عەلاء حسێن، ئەندامی ئەنجومەنی سەندیکا، و د. شێرزاد جهاد، بەرێوەبەری کارگێریی گۆڤاری نەهرینی ڤێتێرنەری کرد.
دیدارەکە بۆ مەبەستی هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و بانگهێشتکردنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بوو بۆ کۆنفرانسی نێودەولەتیی ڤێتێرنەریی بەغدا، کە بڕیارە لەژێر دروشمی "پزیشکی و زانستە ڤێتێرنەرییەکان لە خزمەتی گەشپێدانی ئابووری و سەلامەتیی کۆمەڵگە" لەلایەن سەندیکای پزیشکانی ڤێتێرنەری، لە سەرەتای مانگی داهاتوو، بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی و ڕێکخراو و سەندیکاکانی بواری پزیشکیی ڤێتێرنەری و سامانی ئاژەڵی لە شاری بەغدا بەڕێوە بچێت.