Skip to the content

وه‌زيرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو بەنداوی دهۆکی بەسەر کردەوە

ڕۆژى سێشەمە ١٦ــى نيسانى ٢٠٢٤، بێگەرد تاڵەبانی، بە یاوەری ژمارەیەک لە ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەری گشتی و ستافێکی وەزارەت، لە میانی سەردانێکی بۆ بەنداوی دهۆک، لەلایەن بەڕێوەبەری گشتيی بەنداو و کۆگه‌کانی ئاو و بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی بەنداوەکە بەگەرمی پێشوازی لێ کرا.

دواتر لە کۆبوونەوەیەکدا تاوتوێی گرنگيی بەنداوی دهۆک و پرۆژەی بەنداوەکان لە سنوری پارێزگه‌کە و باشبوونی داهات و ئاوی کۆگه‌کراوی ئەمساڵ کرا، پێویستیيەکانی میلاک و ئامێرەکان و تواناسازيی کارمەندان لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری بەنداوی دهۆک خرانە ڕوو.

لەم کۆبوونەوەیدا سەرەڕای خەختکردنەوە لە پلان و پشتیوانيی حکومەتی هەرێم و وەزارەتى كشتوكاڵ، بۆ پێشخستنی سێکتەری ئاو و بەنداوەکان، بێگه‌رد تاڵه‌بانى سوپاسی بەڕێوەبەر و کارمەندانی بەنداوەکانی کرد، کە ئەرکەکانیان بە باشی ڕاپەڕاندووە و بەڵێنی پێدان کە بەدواداچوون بۆ دابینکردنی پێویستیيەکانی بەنداوەکە بکات، بۆ مەبەستی زیاتر بەرەوپێشچوونی کارەکان و چارەسەربوونی کێشەکان و ئالنگاریيەکانی بەنداوەکە.