بێگەرد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی ئوردن چەند پرۆژەیەکی بەسەر کردەوە
بێگەرد تاڵەبانی، وهزيرى كشتوكاڵ و سهرچاوهكانى ئاو لهگهڵ ستافێکی باڵای وەزارەت، لە چوارچێوەی سەردانەکانی خالید موسا ئەلحنێفات، وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی ئوردن بۆ هەرێمی کوردستان، لە هەولێر سەردانی کارگەی (فابیاب)ـيان كرد، کە یەکێکە لە کارگە گەورەکان لە هەرێمی کوردستان و یاداشتێکی لێگتێگەیشتنی لەگەڵ وەزارەت هەیە، بە مەبەستی پێچانەوە و بەبازاڕکردنی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان بە شێوازێکی نوێ.
دواتر لە پارێزگای دهۆک لهلايهن عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆکهوه پێشوازييان لێ كرا و لە سەردانێکی مەیدانیدا یەکێک لە کارگە گەورەکانی بواری بەپیشەسازیکردنی پەتاتە و چەندین کۆگهی ساردکەرەوەی پەتاتەیان بەسەر کردەوە، کە بڕیاره لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی کشتوکاڵی ئوردن، بە مەبەستی بەبازاڕکردنی پەتاتە، کاری بەیەکەوەیی ئەنجام بدەن، دواتر سەردانی چەن کێڵگەیەکی برنجیان لە پارێزگهی دهۆک كرد کە جێی سەرنجی میوانەکانمان بوو.