Skip to the content

وه‌زيرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو لەگەڵ ڕێکخراوی UNDP کۆبووه‌وه‌

ڕۆژى سێشەممە ٢٠ى ئابى ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتيی پەیوەندیدار، بێگەرد تاڵەبانی سەرپەرشتيی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ڕێکخراوی UNDP كرد.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکە پێداچوونەوە بە پرۆژەکانی نێوان هەردوولا كرا، و بڕیاريش درا کاريان لەسەر بكرێت و به‌رده‌وامييان پێ بدرێت، بەتایبەتی سەرژمێریکردنی پرۆژەکانی ئاژەڵداری و داڕشتنی به‌رنامه‌ و پلانى تایبەت، بۆ بەبازاڕکردن و چاککردنی بواری سامانی ئاژەڵ.
هەر لەم کۆبوونەوەیەدا باس لە داڕشتنی یاسا و پەیڕەوی تایبەت بە دروستکردنی هەرەوەزییەکان کرا، گفتوگۆ لەسەر پتەوکردنی بەشەکانی ڕێنمایيی کشتوکاڵی و چۆنیيەتی گەیاندنی ڕێنماییە کشتوکاڵییەکان و سوودگەیاندنی بە جوتیاران كرا. هه‌روه‌ها بە مەبەستی چۆنیيەتی دیاریکردنی جۆرى زەویيەکان بۆ بەرهەمهێنانی جۆری ڕووەکی و بەرهەمی کشتوکاڵی، باس لە یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوولا لەگەڵ پەیمانگای ئیسریک بۆ ڕووپێويی خاک و زەوی كرا.
له‌ به‌رانبه‌ر كردنه‌وه‌ى خولى تايبه‌ت به‌ پيشه‌سازيى خۆراكيش، وه‌زيرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو سوپاسى ڕێكخراوى UNDP كرد و داواى لێ كردن كه‌ به‌رده‌وامى به‌ پرۆسه‌كه‌ بده‌ن، به‌ دروستكردنى هه‌ليكار بۆ ئه‌و دوو سه‌ت ده‌رچووه‌ى زانكۆ و په‌يمانگه‌ كشتوكاڵييه‌كان، كه‌ له‌و بواره‌ خوليان بينيوه‌، به‌ تايبه‌ت خانمانى ده‌رچوو، تاكوو ببێته‌ سه‌رچاوه‌يه‌كى داهات بۆيان.