Skip to the content

تیمێکی بەڕێوەبردنی کۆمپانیاکانی ئه‌گريفارمی جیهانی سەردانی وەزارەتى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو دەکەن

ڕۆژى یەکشەممە ٢٢ى كانوونى يه‌كه‌مى ٢٠٢٤، بە سەرپەرشتيی ڕاوێژکاری وەزارەتى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی گشتيی پلاندانان، بەدواداچوون، سامانی ئاژەڵی، ڤێتێرنەری، باخداری، دارستان و پاوان و بەرێوەبەرانی نووسینگەی وەزیر، کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی تایبەت لەگەڵ دەستەی بەڕێوەبردنی زنجیرەی کۆمپانیاکانی AGRIFAMى جيهانى به‌ڕێوه‌چوو.
ئامانجی ئەم کۆبوونەوەیە بریتی بوو لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و پتەوکردنی هەماهەنگیيەکان و سوودوەرگرتن لە ئاڵوگۆڕی زانیاریيەکان، بۆ مەبەستی پێشخستنی كه‌رتى کشتوکاڵی، ئاژەڵداری، باخداری و ئاودێری، هەروەها زەمینەسازی بۆ ئەنجامدانی سەرمایەگوزاريی هاوبەش و بەشداریکردنی کەرتی گشتی و تایبەت بە سیستەمی مۆدێرنی وەبەرهێنان، بە تایبەتی لە بوارەکانی بەهێزکردنی زنجیرەی بەهای خۆراکی و دروستکردنی خەزانی پێشکەوتووی دانەوێڵە و سایلۆی پێشکەوتوو، پرۆسێسکردنی تۆوی ڕۆنی و کارکردن لە سێکتەری باخداری، سامانی ئاژەڵی، ڤێتێرنەری و زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی و دابینکردنی ئامێر و خزمەتگوزاريی پێشکەوتووی کشتوکاڵيی هاوچەرخ.
دوابەدوای خستنەڕووی دیگه‌ی وەزارەت و سەرجەم دەرفەت و ئاڵنگاری و پێویستیيەکان و تاووتوێکردنی چەندین بابەتی گرنگ، جەخت لەسەر بەردەوامی پەیوەندییەکان و داڕشتنی پلانێکی هاوبەشی پەرەپێدان و پێشخستنی کشتوکاڵی كرايه‌وه‌، بەپێی بنەما و ستاندارە جیهانیيەکان.