وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان كۆبوونهوه
ڕۆژى دووشەممە ٢٣ى كانوونى يهكهمى ٢٠٢٤، بە سەرپەرشتيی عهبدولڕهحمان صدیق، سەرۆکی دەستەى پاراستن و چاككردنى ژينگه و بە ئامادەبوونی ڕزگار حەمەد خدر، نوێنەری وەزیری کشتوکاڵ و سهرچاوهكانى ئاو، ههروهها بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی گشتی و تیمی وەزاريی پەیوەندیداری هەردوولا، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش بەڕێوەچوو.
ئەم کۆبوونەوەیە تایبەت بوو بە پەرەپێدانی هەماهەنگییەکان و خستنەڕووی کێشە هاوبەشەکانی نێوان کشتوکاڵ و ژینگە، چەندین تەوەری گرنگ گفتوگۆی چڕیان لەبارەوە کرا، بۆ مەبەستی بایەخپێدانی زیاتر و چارەسەرکردنی ئەو کێشە و گرفتانەی لە ئەنجامی بەڕێوەچوونی کاروبارەکانی هاووڵاتیيان و دامەزراندنی پرۆژە کشتوکاڵییەکانی سامانی ئاژەڵی و حەوزی ماسی و پرۆژەکانی پاشکۆی کشتوکاڵی و خستنەڕووی گیروگرفتەکانی یاسای دارستان و یاسای ژینگە دێنە بەردەم، بەهۆی جیاوازيی خوێندنەوە و لێکدانەوە و پەیڕەوکردنی هەندێک یاسا و ڕێنمایيی بەرکاری حکومەتی هەرێم لە نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان.
لهو كۆبوونهوه هاوبهشهدا بەشێکی زۆری کێشە و گرفتەکان دەستنیشان کران، به مەبەستی چارەسەکردنیشيان، چەندین بڕیار و ڕاسپاردەی گرنگ گەڵالە و پەسند کران، لەپێناو یەکخستنی ديدگايهكى هاوبەشی پێکەوەکارکردن و کەمکردنەوەی ڕۆتین لە کاروبارەکانی هاووڵاتیيان و جوتیاران و خاوەنى پرۆژە کشتوکاڵییەکان و پاڵپشتیکردنی هەنگاوەکانی گەشەپێدانی هەر دوو كهرتى کشتوکاڵ و ژینگە لە هەرێمی کوردستان ،هەروەها جەخت لەسەر بەردەوامبوونی کۆبوونەوە و هەماهەنگیيەکان كرايهوه، ههروهها ئامادەکاری بۆ هەموارکردنەوەی یاسای ژینگە و دارستانی هەرێمی کوردستان بكرێت.