بێگەرد تاڵەبانی بەشداری لە ئەنجامی کۆتایيی پرۆژەی پەرەپێدانی باخداری لە عێراق کرد
بێگەرد تاڵەبانی، وهزيرى كشتوكاڵ و سهرچاوهكانى ئاو، بە هاوڕێیەتی ستافێکی باڵای وەزارەت لە کۆنفڕانسی ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی پرۆژەی پەرەپێدانی باخداری لە عێراق (IHD) ئامادە بوو، کە لە چوارچێوەی پرۆژەیەکدا لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو، بە پاڵپشتی دارایی و تەکنیکيی حکومەتی هۆلەندا و هەماهەنگيی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و لە ڕێگەی دامەزراوەی ئیکۆ کۆنسولت جێبەجێ کرا.
لەمبارەوە وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، دەستخۆشی لە تیمەکانی سەرپەرشتیاری و ڕێکخەران و ڕاهێنەران و شارەزایان و جێبەجێکارانی پرۆژەکە کرد، کە لەماوەی ئەم چوار ساڵەدا توانیان بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە و دڵسۆزانە ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن و ئەنجامێکی کاریگەر و چاوەڕوانکراو لە پرۆگرامی پەرەپێدانی باخداری لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەدی بێنن، کە بریتیيە لە بڵاوکردنەوەی 12 ڕێبەری و نامیلکەی زانیاری لهبارەی سێکتەری باخداری، و سوودمەندبوون و ڕاهێنان و شیاندنی تواناکانی زیاتر لە 15000هەزار جوتیار، بەشێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لە ئاستی عێراقدا، لەو ژمارەیەدا زیاتر لە 3000 هەزار جوتیاری هەرێمی کوردستان بەشداریيان پێ کراوە ،هەروەها دوو پرۆژەی پێشکەوتووی هایدرۆپۆنیک سیستەم دروستکراون، وەکوو هەنگاوی یەکەمی گرنگیدان بە هێنانەکایەی تەکنەلۆژیای هاوچەرخی کشتوکاڵی و پەیڕەوکردنی شێوازی نوێی ئاودێری و کشتوکاڵی.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ، ئەم پڕۆژەیە بە وەچەرخانێکی گرنگی مێژووی پێشخستنی سێکتەری باخداری دەزانێت و گرنگی بەڕاسپاردەکانی کۆنفرانسەکه دهدات و ڕاپۆرتی کۆتایی و پێشنیار و ڕاسپاردەکانی هاوکارەکان لە حکومەتی هۆڵەندا و کۆمپانیای جێبەجێکاری ECO Consult.