وهزيرى كشتوكاڵ و سهرچاوهكانى ئاو لەگەڵ تیمێکی باڵای ڕێکخراوی فاو کۆبووهوە
ڕۆژى چوارشەممە 28ى شوباتى 2024، بێگەرد تاڵەبانی، وهزيرى كشتوكاڵ و سهرچاوهكانى ئاو، بە ئامادەبوونی ستافێکی وەزارەت لەگەڵ تیمێکی باڵای ڕێکخراوی فاو بەسەرپەرشتيی د. صلاح بەرێوەبەری گشتی و شارەزایانی بەئەزموونی ڕێکخراوەکە لە عێراق کۆبووهوە.
لەم کۆبوونەوەیدا تاوتوێی دوایين هەماهەنگی و بەرەوپێشچوونەکانی نێوان هەردوولا کرا، لە چوارچێوەی بەرنامە و پێویستیيەکانی وەزارەت و پرۆژە و کارنامەکانی ڕێکخراوی فاو لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی تاوتوێكردنی دوایين قۆناغەکانی دروستکردنی پرۆژەی (جین بانک) و کاراکردنی پرۆژەی باشترکردنی خزمەتگوزاريی تەندروستيی ئاژەڵ و چاودێريی نەخۆشیيەکان و پرۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی ڕاپۆرتی دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانی ئاژەڵی و پێشخستنی سێکتەری سامانی ئاژەڵی و باشترکردنی سیستەمی پشکنین و بەرێوەبردنی تاقیگەکان و ڕاهێنان و شیاندنی تواناکانی ستافی فەرمانگەکانی وەزارەت، بۆ یەکەم جار لە هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەرێوەبەرایەتيی گشتيی سامانی ئاژەڵی و ڤێتێرنەری، بە پاڵپشتيی تەکنیکی و دارایيی ڕێکخراوی فاو.
هەروەها لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە، تاوتوێی هەنگاوەکانی بابەتی هەموارکردنەوەی یاسای تەندروستی ئاژەڵی ژمارە 32 ی ساڵی 2013 کرا، بە هەماهەنگيى وەزارەت و وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق و ڕێکخراوی فاو.