Skip to the content

بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو چەند بەڕێوەبەرایەتییەکی بەسەرکردەوە

ڕۆژی سێشەممە ۲۰۲٤/۲/۱۳، کەریم سلێمان، بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە یاوەری د. غازی فایەق، بەڕێوەبەری گشتیی توێژینەوە و ڕێنماییی کشتوکاڵی، سەردانی چەند بەڕێوەبەرایەتییەکی سەر بە وەزارەت لە هەولێر کرد.
سەردانی بریکاری وەزارەت بۆ هەریەکە لە بەڕێوەبەرایەتیی ڕاهێنانی کشتوکاڵی لە هەرێم و بەڕێوەبەرایەتیی بەرهەمهێنان و پەسەندکردنی بنەتۆ و چاپخانەی وەزارەت بوو، سەردانەکەش بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە کار و چالاکییەکانیان بوو.
لە میانی ئەم بەسەرکردنەوەیە، بەڕێوەبەرانی هەر سێ بەڕێوەبەرایەتییەکە، پوختەیەک لە چالاکییەکانیان و پێشنیارکردنی پلانی داهاتوویان پێشکەش کرد، لەلایەن خۆشیەوە بریکاری وەزارەت سوپاس و دەستخۆشی لە بەڕێوەبەران و فەرمانبەران کرد، کە بۆ پێشخستن و پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان، دڵسۆزانە ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن.