Skip to the content

بێگەرد تاڵەبانی: شه‌وگێڕ یەکێکە لە بەنداوە گرنگەکان و لەم كابينه‌يه‌ کارەکانی تەواو بوون

ڕۆژى سێشەممە 20ى شوياتى 2024، بێگەرد تاڵەبانی، بە هاوڕێیەتی قائیمقامی قەزای کۆیە و ستافی وەزارەت و بەرێوەبەری فەرمانگەکانی سنورەکە، بەنداوی شەوگێڕی بەسەر کردەوە، و لەلایەن پیاوماقولان و کەسایەتی و جوتیارانی گوندی شەوگێڕ بەگەرمی پێشوازی لێ کرا.

لەنزیکەوە بەدواداچوون بۆ قۆناغەکانی بەرەوپێشچووونی بەنداوەکە و ئاستی گلدانەوەی ئاوی باران و وەرگرتنی کێشە و داواکارییەکانی هاووڵاتيیانی گوندی شەوگێڕ، مه‌به‌ستى سه‌ره‌كيى سه‌ردانه‌كه‌ بوو.

لەمبارەوە وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕایگەیاند: سوپاس بۆ خوای گەورە بەنداوی شەوگێڕ، یەکێکە لە بەنداوە گرنگەکان بۆ گوندەکانی سنوری قەزای کۆیە ،کە لەم کابینەیە کارەکانی تەواو بوون و بەهۆی بارانبارینێکی زۆر، سەرڕێژی کرد ،کە ئەمەش دەبێتە مایەی بووژانەوە و دابینکردنی پێویستييەکانی هاووڵاتیيان و جوتیاران و ئاژەڵداران و سامانی ماسی و گەشتیاری و ژینگە.