Skip to the content

بێگەرد تاڵەبانی لەگەڵ تیمێکی رێکخراوی UNDP کۆبۆوە

رۆژی دووشەممە ٥ی شوباتی ٢٠٢٤ ، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی ڕاوێژکار و بەرێوەبەری گشتی پلاندانانی وەزارەت، پێشوازی لە تیمی پڕۆژەکانی سندوقی هاوکاری بۆ چاکسازی ئابووری لە بەرنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ‌ گەشەپێدان( UNDP) کرد.

لەو دیدارەدا تاوتوێی دواین بەرەو پێشچوون و هەماهەنگی و کارو چالاکییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوولا کرا، لە چوارچێوەی پلانی گەشەپێدانی سێکتەری کشتوکاڵی، بەتایبەتی لە بوارەکانی ڕاهێنانی خانمان لە خولەکانی پیشەسازی خۆراک و باخداری و بە بازاڕکردنی بەرووبوومە کشتوکاڵییە خۆماڵیەکان و ئاشناکردنی جوتیاران و خاوەنکاران بە تەکنەلۆژیایی پێشکەوتووی وەبەرهێنانی کشتوکاڵی.

هەروەها خستنەرووی پێشنیار و ئامادەکارییەکان و هەنگاونان بۆ دارشتنی ستراتیژ و نەخشە ڕێگەی بەرەو پێکهێنانی کۆمەڵەی هەرەوەزییە کشتوکاڵییەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان.