Skip to the content

بێگەرد تاڵەبانی لەگەڵ ليژنەی باڵای یەکخستنی ڕۆژمێری کشتوکاڵی کۆبووه‌وە

ڕۆژى چوارشەممە 2024/2/7، بێگەرد تاڵەبانی، وه‌زيرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو، لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ ليژنەی باڵای یەکخستنی ڕۆژمێری کشتوکاڵیى هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا کۆبووه‌وە.
کۆبونەوەکە بە مەبەستی تاوتوێکردن و خستنەڕووی ئامادەکارییەکانی وەزارەت لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بوو، بۆ دانانی یەک ڕۆژمێری کشتوکاڵیى هاوبەش لە بوارەکانی (سەوزە و میوە و پرۆژەکانی سامانی ئاژەڵی)، لەپێناو دابینکردنی ئاسایشی خۆراک و پارێزگاری لە بەرووبوومە خۆماڵییەکانی جوتیاران و پرۆژەکان، بە ڕەچاوکردنی سوود و بەرژەوەندیى گشتیى هاووڵاتیان، وە کرانەوەی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق ،وەک یەک هەنگاوی چارەسەرکردنی کێشە هاوبەشەکانی بەبازاڕکردن و بووژانەوەی سێکتەری کشتوکاڵی.