پرۆژه‌ى ته‌باره ده‌بێته سه‌رچاوه‌يه‌كى گرنگى دابينكردنى هه‌لى كار بۆ دانيشتووانى سنووره‌كه
ڕۆژى سێشه‌ممه 20ى شوباتى 2024، بێگه‌رد تاڵه‌بانى، وه‌زيرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو، به مه‌به‌ستى به‌دواداچوون و ئاگاداربوون له دۆخى پرۆژه‌كانى قه‌زاى كۆيه، پرۆژه‌ى (ته‌باره)ى بۆ وشککردنەوەی گەنمەشامی و بەرهەمهێنانی ئالیک لە قەزای کۆیە بەسەر کردەوە.
ئەم پرۆژەیە ڕۆلێکی گرنگ و کاریگەری لە بووژانەوەی ئابووری و کشتوکاڵی ناوچەکە هەیە، بۆ پاڵپشتی جوتیاران و کەرتی کشتوکاڵ و وەرگرتنەوەی بەرهەمەکانی دانەوێلەی گەنم و گەنمەشامی و دابینکردنی پێویستیيە عەلەفییەکانی سامانی ماسی و پەلەوەری و ئاژەڵی.
شايانى باسه پرۆژه‌كه بە تەکنەلۆژیا و تەکنیکی پێشکەوتوو دامەزراوە، و لە ئایيندەیەکی نزیکدا کارەکانی تەواو دەبن و پرۆسەی بەرهەمهێنانی وەک سەرچاوەیەکی گرنگی بژێوی و هەلی کار بۆ خەلکی سنوورەکە دەست پێ دەکات.