Skip to the content

پرۆژه‌ى ته‌باره‌ ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌يه‌كى گرنگى دابينكردنى هه‌لى كار بۆ دانيشتووانى سنووره‌كه‌

ڕۆژى سێشه‌ممه‌ 20ى شوباتى 2024، بێگه‌رد تاڵه‌بانى، وه‌زيرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو، به‌ مه‌به‌ستى به‌دواداچوون و ئاگاداربوون له‌ دۆخى پرۆژه‌كانى قه‌زاى كۆيه‌، پرۆژه‌ى (ته‌باره‌)ى بۆ وشککردنەوەی گەنمەشامی و بەرهەمهێنانی ئالیک لە قەزای کۆیە بەسەر کردەوە.

ئەم پرۆژەیە ڕۆلێکی گرنگ و کاریگەری لە بووژانەوەی ئابووری و کشتوکاڵی ناوچەکە  هەیە، بۆ پاڵپشتی جوتیاران و کەرتی کشتوکاڵ و وەرگرتنەوەی بەرهەمەکانی دانەوێلەی گەنم و گەنمەشامی و دابینکردنی پێویستیيە عەلەفییەکانی سامانی ماسی و پەلەوەری و ئاژەڵی.

شايانى باسه‌ پرۆژه‌كه‌ بە تەکنەلۆژیا و تەکنیکی پێشکەوتوو دامەزراوە، و لە ئایيندەیەکی نزیکدا کارەکانی تەواو دەبن و  پرۆسەی بەرهەمهێنانی وەک سەرچاوەیەکی گرنگی بژێوی و هەلی کار بۆ خەلکی سنوورەکە دەست پێ دەکات.