Skip to the content

یەکەم دیداری ساڵانەی پزیشکانی ڤێتێرنەری بەڕێوە چوو

ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٤، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە هاوڕێیەتی ستافێکی باڵای وەزارەت، لە یەکەمین دیداری ساڵانەی پزیشکانی ڤێتێرنەری بەشدار بوو، لە ژێر دروشمی پیشەی ڤێتێرنەری گرفت و چارەسەر، کە لەلایەن سەندیکای پزیشکانی ڤێتێرنەری کوردستان ڕێکخرابوو.

لەم دیدارەدا وێڕای دەستخۆشیی بێگەرد تاڵەبانی بۆ ڕێکخەرانی چالاکییەکە وەکوو وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو جەخت لەسەر هەماهەنگی و پاڵپشتیی تەواو کرایەوە، وە پێشوازیکردن لە ڕاسپاردە و پێشنیارەکانی دیدارەکە، لەپێناوی گرنگیدان بە سامانی ئاژەڵی و ڕۆڵ و کاریگەری و بەرەو پێشبردنی کەرتی ڤێتێرنەری و بەدواداچوون بۆ کێشە و داواکارییەکانی پزیشکانی ڤێتێرنەری لەمیانی بەرێوەچوونی پانێلەکانی نێو دیدارەکە.