کۆبونەوەی تایبەت بە ئامادەکارییەکانی لێژنەی باڵای ڕۆژمێری کشتوکاڵی بەڕێوەچوو
رۆژی دووشەممە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، بەسەرپەرشتی کەریم سلێمان، بریکاری وەزارەت و بەئامادەبوونی ڕاوێژکار و بەرێوەبەری گشتی باخداری و دارستان و پاوان و بەرێوەبەری گشتی پلاندانان و بەدواداچوون و بەرێوەبەرانی گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و ژمارەیەک لە بەرێوەبەرانی وەزارەت، کۆبونەوەی هاوبەشی تایبەت بە ئامادەکارییەکانی لێژنەی باڵای ڕۆژمێری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بەرێوەچوو .
ئەم کۆبونەوەیە تایبەت بوو بە هەماهەنگی نێوان فەرمانگەکان و کارگەکانی بەرهەمهێنانی پەتاتەی پیشەسازی و توانای دابینکردنی ڕێژەی پێویستی کارگەکانی بەرهەمهێنانی چپس و فینگەر و بڕی پێویستی هاوردەکراوی ساڵانە، دوا بەدوای خستنەرووی ڕاپۆرت و داتا و سەرنجی خاوەن کارگەکان.
لە کۆبونەوەکەدا جەخت لەسەر پلان و ئامادەکاری زیاتر کرایەوە بۆ ئەوەی لە ئەمساڵدا ئاستی بەرهەمهێنانی پەتاتەی پیشەسازی زیاتر بکرێت بۆ دابینکردنی پێویستی خاوەنی کارگەکان و هاوکاری و پاڵپشتی بۆ ئەنجامدانی گرێبەست و وەرگرتنەوەی بڕی بەرهەمی جووتیارانی بواری بەرهەمهێنانی پەتاتە، لە چوارچێوەی ڕاسپاردە و بڕیارەکانی تایبەت بە ئامادەکردن و یەکخستنی ڕۆژمێری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان .