بێگەرد تاڵەبانی بەشداری لە لەسێیەمین کۆنفڕانسی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد
ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، بەئامادەبوونی سەرۆک وەزیران و جێگری سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی حکومی و نێردە و نوێنەرایەتی وولاتان و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە دەرەوە، وە بەئامادەبوونی ستافێکی بالای وەزارەت، بێگەرد تاڵەبانی بەشداربوو لەسێیەمین کۆنفڕانسی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێم لەدەرەوە.
لەم میانی بەرێوەچوونی ئەم کۆنفڕانسە لە پانێلی تایبەت بە پڕۆسەی بەبازاڕکردنی بەرهەمه ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، میوان بوو، کە تێیدا باسی هەوڵەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی کرد، وەک ستراتیژی بەدیهێنانی ئاسایشی خۆراک و ئاسایشی ئاو و هەنگاونانی زیاتر بەرەو کرانەوەی دونیای دەرەوە، بە مەبەستی بەپیشەسازی کردن و بە بڕاندکردنی بەرووبوومە خۆماڵییەکانی جووتیاران.