Skip to the content

بێگەرد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی سەندیکاکانی عەلوەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی کۆبووەوە

ڕۆژی سێ شەممە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە ئامادەبوونی ڕاوێژکار و بەرێوەبەری گشتی پلاندانان و بەدواداچوون و بەرێوەبەری گشتی باخداری و دارستان و پاوانی وەزارەت ،کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی سەندیکاکانی عەلوەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا.

کۆبوونەوەکە بەمەبەستی تاوتوێکردنی رەوشی بەرێوەچوونی عەلوەکان و لە نزیکەوە بەدواداچوون بوو بۆ سەرنج و پێشنیارەکانیان و خستنەرووی ئاستەنگەکانی بەردەم بەبازاڕکردنی نێوان پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، لەچوارچێوەی پلان و بەرنامەکانی وەزارەت بۆ‌ یەکخستنی ڕۆژمێری کشتوکاڵی و پارێزگاری لەبەرهەمی خۆماڵی و کارئاسانی بۆ یەکخستنی بازاڕی عەلوەکان و هەماهەنگی بۆ دۆزینەوەی بازاڕی بەرهەمە خۆماڵییەکانی جوتیارانی هەرێم.

هەروەها لەم کۆبوونەوەیەدا تاوتوێی پڕۆژەیەکی تایبەت بە دامەزراندنی کۆمەڵەیەکی بازرگانی کشتوکاڵی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان کرا، کە لەلایەن سەندیکای عەلوەکانەوە پێشکەشکرا، وە داواکرا کە لێژنەیەک دروست بکرێ لەڕێگەی سەندیکای عەلوەکانەوە بەمەبەستی ئامادەکردنی ڕەشنوسێکی یاسایی تایبەت بە دامەزراندی کۆمەڵەکانیان.

لە کۆتایدا وێرایی پێشوازی و پاڵپشتی لەلایەن وەزارەت لە ناوەڕۆکی داواکاری و پێشنیارەکانی ئامادەبووان، جەخت کرایەوە لەسەر تەواوی هاوکاری و هەماهەنگی فەرمانگەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەگەڵ سەندیکاکانی عەلوەکانی هەرێمی کوردستان .