هەردوو بەنداوی کۆمەسپان و بەنداوی بەستۆرە بەسەر کرایەوە
عبدالرحمن خانی، بەڕێوەبەری گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاو، بە هاوڕێتی بەڕێوەبەرانی بەشەکانی بەنداوەکان و دراسە و دیزاین و پڕۆژەی بەنداوی گۆمەسپان و پرۆژەی بەنداوی بەستۆرەیان بەسەرکردەوە،
لەو سەردانەدا، سەرەتا لەگەڵ سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەری پڕۆژەکە و ئەندازیارانی بەشە جیاجیاکانی پڕۆژەی بەنداوی بەستۆرە و قۆناغەکانی کارکردنیان بەسەرکردەوە و دەستخۆشیان لێکردن ،کە لەماوەیەکی پێوانەیی( 60٪) پڕۆژەکە تەواو بووە ، هاوکات سەردانی بەنداوی گۆمەسپانیان کرد، کەبەردەوامن لەکارکردن لە گراوتین و RCC و قۆناغەکانی گرتنەوەی ئاو و تەواوکردنی ڕێگای بەدیل و پێکبەستنەوەی ئەو ڕێگایەی لافاو بڕیبووی لەماوەی رابردوو بە هۆی باران بارینەوە..