Skip to the content

کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ خاوەنی پڕۆژە خۆماڵییەکانی بەرهەمهێنانی هێلکەی خواردن ئەنجامدرا

ڕۆژی یەک شەممە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤،بە ئامادەبوونی بێگەرد تاڵەبانی، و کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، و بەرێوەبەری گشتی بازرگانی و ستافێکی باڵای وەزارەت کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ خاوەنی پڕۆژە خۆماڵییەکانی بەرهەمهێنانی هێلکەی خواردن لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا.

کۆبوونەوەکە بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی هێلکە و ئامادەکارییەکان بوو بۆ یەکخستنی دەرفەتەکانی بەبازاڕکردنی بەرهەمی هێلکە و گفتوگۆکردنی پێشنیارێکی وەزارەتی بازرگانی عێراق و دابینکردنی هێلکە، دوابەدوای دابینکردنی پێویستی هاووڵاتییانی هەرێم و تەواوکردنی قۆناغی خۆبژێوی بەڕێژەیەکی زۆر بەرز و پێشکەوتوو.

هەر لەم کۆبوونەوەیەدا سەرجەم سەرنج و پێشنیار و داواکارییەکانی خاوەن پڕۆژەکان وەرگیرا و بڕیاردرا بە پێکهێنانی لێژنەیەکی هاوبەش لە نێوان وەزارەت و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان و نوێنەری خاوەن پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی هێلکەی خواردن ، بەمەبەستی بەدواداچوون و ئامادەکاری و ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراقی و دانانی پلانێکی گونجاو و هاوسەنگ ، بەئامانجی دابینکردنی بڕی هێلکەی پێویست و داواکراو وە ڕاگرتنی بالانسی پێویست، لەدوای دیراسەکردنی بڕی بەرهەمهێنان و پێویستیەکانی بازاڕی ناوخۆ، بە بەڕەچاوکردنی بەرژەوەندی و سوودی گشتی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و عێراق.