شاندی هەرێم لەلایەن مادلین دین ئەندامی کۆنگرێسی ئەمەریکاوە پێشوازی کرا
![](/media/28226/fb_img_1722099344466.jpg?crop=0,0,0,0.3&cropmode=percentage&width=1200&height=630&rnd=133665784580000000)
لە چوارچێوەی زنجیرە دیدار و کۆبوونەوەکان لە واشنتنی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، شاندی هەرێم بە هاوڕێیەتیی د. خانزاد ئەحمەد، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان و گەشەپێدان و تریفەخان، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئەمەریکا، لەلایەن ئەندامی کۆنگرێسی ئەمەریکایی مادلین دین، پێشوازی کرا، کە یەکێکە لە کاراکتەرە کاریگەرەکان و ڕۆلێکی گرنگی لە کۆنگرێسی ئەمەریکا هەیە.
لەم دیدارەدا چەندین بابەتی گرنگ تاووتوێ کران، بەتایبەتی هەماهەنگی و ڕۆڵی حکومەتی ئەمەریکا لە سەقامگیری و ئاشتی و پێکەوەژیان و پاڵپشتیکردنی زیاتری ژنان، لە بەشداریی کردارییان لە پێگەی حکومڕانی و ناوندەکانی دەوڵەتداری و ئەکادیمی و کارسازی، هەروەها ئاراستەکردن و برەودان بە توانا مرۆییەکان، لە ڕێگەی ڕاهێنان و شیاندن و بەپیشەسازیکردنی دەستیکاری ژنان و خاوەنکاران و بەرفراوانکردنی خزمەتگوزارییەکان بەگشتی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان.