شاندی هەرێم لە ئەمهریکا لهلايهن نووسینگەی سیناتۆر فرێنچ هێل پێشوازيیان لێ کرا
لە واشنتنی پایتەختی ويلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمهریکا، لەمیانی زنجیرەی دیدار و کۆبوونەوەکانیان، بێگەرد تاڵەبانی بە هاوڕێیەتی د. خانزاد ئەحمەد، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان و تریفەخان، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئەمهریکا، لهلايهن دەیلان فرۆستە، جێگری بەرپرسی نووسینگەی سیناتۆر فرێنچ هێل، پێشوازیيان لێ کرا، کە یەکێکە لەو کاراکتەرە چالاک و کاریگەرانەی کە لەسەر دۆسیەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کار دەکات.
لەم دیدارەدا بەناوی هەرێمی کوردستان، سوپاسی ڕۆڵ و چالاکی و هەماهەنگیيەکانی ناوبراو کرا، لەپای خزمەت و کارکردنیان لەسەر دۆسیەی ئاسایشی نەتەوەیی و ڕووبەڕوونەوەی جەنگی دژەتیرۆر و پاڵپشتی و پارێزگاريی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان.
هەروەها جەخت لە پارێزگاريی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان و زیادکردنی پاڵپشتيی دارایی و تەکنیکی، بۆ بووژانەوەی دێهاتەکان و کەرتی کشتوکاڵ و ڕووبەری سەوزایی كرايهوه.