Skip to the content

شاندی هەرێم لە ئەمەریکا لەلایەن بەرپرسی دۆسیەی عێراق و سووریا پێشوازی لێ کرا

لەمیانی دیدار و کۆبوونەوەکانیان لە ئەمەریکا، لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی، شاندی هەرێم لەلایەن نیکسۆف نێز، بەرپرسی دۆسیەی عێراق و سووریا، پێشوازی لێ کرا.
لەم دیدارەدا تاووتوێی چەند بابەتێکی گرنگی پەیوەست بە هەماهەنگی و کارکردنی نێوان عێراق و ئەمەریکا و پاڵپشتیی زیاتری هەرێمی کوردستان کرا، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی پێشلکارییەکانی مافی مرۆڤ و سەقامگیری و ئارامی و پارێزگاری و هاوکاری، لە جەنگی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و داعش و بەهێزکردنی پێگەی ژنان لە نێو کایەکانی سیاسی و حکومڕانی و هێزەکانی پێشمەرگەدا، هەروەها تیشک خرایە سەر پاڵپشتیی زیاتری جوتیارانی هەرێمی کوردستان بە کەمکردنەوەی مەترسی و ئاڵەنگارییەکانی کەشوهەوا و بووژانەوەی لادێکان و بەهێزکردنی ئاسایشی خۆراک و ئاو بۆ هاووڵاتییان و دابینکردنی شایستەی داراییی پێویست بۆ هاوکاری و خزمەتگوزاری بۆ جوتیاران لە لایەن حکومەتی فیدڕالی، بەبێ جیاوازی هاوشێوەی جوتیارانی عێراق وەک یەک مامەڵەی یەکسان.