شاندی هەرێم لە ئەمەریکا لەگەڵ ڕەوەندی کوردی کۆبووەوە
لەمیانی سەردانە فەرمییەکەیان بۆ ئەمەریکا، شاندی هەرێم لەلایەن نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم لە واشنتن دیدارێکی تایبەتیان، لەگەڵ ڕەوەندی کوردی لە ئەمەریکا بۆ ڕێک خرا، کە تیایدا چاویان بە چەندین خێزان و کەسایەتیی کوردستانی لە دەرەوە کەوت.
لەم دیدارەدا بێگەرد تاڵەبانی گوتەیەکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد، بۆ مەبەستی خستنەڕووی ئامانجی سەردانەکەیان و زنجیرەی دیدار و کۆبونەوە و بەرەو پێشچوونەکان لە واشنتنی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، و تیشکی خستە سەر ڕۆل و کاریگەری و پاڵپشتی و پێگەی حکومەتی ئەمەریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان، لە پێناوی باشترکردنی دۆخی حکومڕانی و ژیان و گوزەران و سەقامگیری و ئاشتی و پێکەوەژیان و پارێزگاریمان لە جەنگی ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆر و پاڵپشتیی دارایی و تەنکیکیی بەردەوام بۆ بووژانەوەی ئابووری و کۆمەڵایەتی و کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان.