وهزيرى كشتوكاڵ و سهرچاوهكانى ئاو پێشوازى لە سەرۆکی زانکۆی نێودەوڵەتيی تیشک كرد
![](/media/27874/fb_img_1720033586037.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133645607060000000)
ڕۆژى چوارشەممە 3ى تهمووزى 2024، بێگەرد تاڵەبانی، وهزيرى كشتوكاڵ و سهرچاوهكانى ئاو، بە ئامادەبوونی ڕاوێژکار و بەڕێوەبەری گشتيی دیوان و تیمی نووسینگەی وەزارەت، پێشوازی لە د. ئیدریس هادی، سەرۆکی زانکۆی نێودەوڵەتيی تیشک كرد.
لەم دیدارەدا گفتوگۆ لهبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و هەماهەنگيی زیاتری نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و زانکۆی نێودەوڵەتيی تیشک كرا، بۆ مەبەستی پێشخستنی كهرتى کشتوکاڵ و ئاو ، وە پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان لە نێوان هەردوولادا، بەتایبەتی ئەو بەشانەی کە پەیوەندی بە وەزارەتی کشتوکاڵ و خوێندکاران و جوتیارانی هەرێمی کوردستان هەیە.