چوار بەنداوی گەورە لەسەر ڕووبارە سەرەکیيەکانی هەرێمی کوردستان دروست دهکرێن
لە ماوەی ڕابردوودا تیمێکی تەکنیکی لە (مەرکهزی دیراساتی باکوور)ی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق، لەگەڵ تیمەکانی بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی بەنداو و کۆگهکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر و سلێمانی، سەردانی مەیدانیيان بۆ شوێنی پێشنیارکراوی هەردوو بەنداوی مەنداوە و دەڵگە ئەنجام دا، هاوکات لەسەر دوایین هەنگاوەکانی دەستپێکردنی نوێکردنەوەی دیزایينی ئەو بەنداوانە، لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتيی بەنداوەکان کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکە کە بەڕێوەبەری بەنداوی دهۆک و شارەزایان ئامادەی بوون، باس لە پەلەکردن لە ئامادەسازيی دەستپێکردنی کرداريی ئەو بەنداوانە کرا.
شایانی باسە لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی و ڕێککەوتنی نێوان وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمى كوردستان، بڕیارە چوار بەنداوی گەورە به ناوهكانى (باکرمان، مەنداوە، تەقتەق، دەڵگە)، لەسەر ڕووبارە سەرەکیيەکان و لە هەرێمی کوردستان بە بودجەی فیدراڵی دەست بە دروستکردنیان بکرێت.