Skip to the content

وه‌زيرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو پێشوازى لە سەرۆکی زانکۆی نێودەوڵەتيی تیشک كرد

ڕۆژى چوارشەممە 3ى ته‌مووزى 2024، بێگەرد تاڵەبانی، وه‌زيرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو، بە ئامادەبوونی ڕاوێژکار و بەڕێوەبەری گشتيی دیوان و تیمی نووسینگەی وەزارەت، پێشوازی لە د. ئیدریس هادی، سەرۆکی زانکۆی نێودەوڵەتيی تیشک كرد.

لەم دیدارەدا گفتوگۆ له‌بارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و هەماهەنگيی زیاتری نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و زانکۆی نێودەوڵەتيی تیشک كرا، بۆ مەبەستی پێشخستنی كه‌رتى کشتوکاڵ و ئاو  ، وە پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان لە نێوان هەردوولادا، بەتایبەتی ئەو بەشانەی کە پەیوەندی بە وەزارەتی کشتوکاڵ و خوێندکاران و جوتیارانی هەرێمی کوردستان هەیە.