Skip to the content

بێگەرد تاڵەبانی لەگەڵ دەستەی بەڕێوەبردنی سەندیکای پزیشکانی ڤێتێرنەری و کۆمەڵەی کارمەندانی ڤێتێرنەری کۆبووه‌وە

ڕۆژى دووشەممە ٢٤ى حوزه‌يرانى ٢٠٢٤، بێگەرد تاڵەبانی، وه‌زيرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو، بە ئامادەبوونی ڕاوێژکار و بەڕێوەبەری گشتيی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری و ليژنەی تەکنیکيی تایبەتمەندی وەزارەت ،کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی لەگەڵ دەستەی بەڕێوەبردنی سەندیکای پزیشکانی ڤێتێرنەری و کۆمەڵەی کارمەندانی ڤێتێرنەری ئەنجام دا، بۆ‌ مەبەستی هەماهەنگی و کاراسانيی کاری ڕێکخراوەیی نێوان هەردوو ڕێکخراو و دارشتنی میکانیزمێکی هاوبەش، بۆ دیاریکردنی ئەرک و ماف و خزمەتگوزاریيەکانی پزیشکان و کارمەندانی ڤێتێرنەری.

دوای خستنەڕووی سەرجەم کێشە و داواکاریيەکان و پێشنیارەکان، لە کۆتایيدا بڕیار درا کە بە سەرپەرشتيی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ليژنەیەکی هاوبەش لە هەردوو ڕێکخراو، بە ئامانجی ئامادەکردنی میکانیزمێکی هاوبەش پێک بێت، کە تیایدا ئەرک و مافەکانی کارمەندانی ڤێتێرنەری، لە چوارچێوەی نۆرینگەکانی پزیشکی ڕێک بخات، بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەنديی گشتی، لە چوارچێوەی یاسا و ڕێکار و ڕێنماییە بەرکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.