بە پاڵپشتيی ڕێکخراوی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان ۆرکشۆپی بەبازاڕکردنی کشتوکاڵی بەڕێوەچوو
لە چوارچێوەی هەماهەنگی و پێکەوەکارکردنی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP)، ڕێکاری کۆمەک بۆ چاکسازيی ئابووريی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژى چوارشهممه ١٢ى حوزهيرانى ٢٠٢٤، بە سەرپەرشتيی بەڕێوەبەری گشتيی پلاندانان و بەدواداچوونی وەزارەت و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە بەڕێوەبەران و فەرمانبەران و ئەندازیارانی کشتوکاڵی، بە نوێنەرایەتيی بهڕێوهبهرى گشتيی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان، وۆرکشۆپی تایبەت بە ستراتیژ و پلانی ڕێکخستنی بەبازاڕکردنی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
لەم وۆرکشۆپەدا چەندین بابەتی بەسوود لەسەر شێوازی بەبازاڕکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە هەرێم، و کێشە و ئاستەنگەکانی پێشکەش کران و گفتوگۆیان لە بارەوە کرا. ههروهها لەلایەن بەشداربووانەوە چەندین پێشنیار و تێبینيی بەسوود خرانە ڕوو.