وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەگەڵ ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی سنووری کۆیە کۆبووەوە
ڕۆژی پێنجشەممە ٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٤، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازی لە بەڕێوەبەری ناحیەی سێگردکان و بەڕێوەبەری ئاودێریی کۆیە و بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سێگردکان لە قەزای کۆیە کرد، کە بە مەبەستی هەماهەنگی و لەنزیکەوە گفتوگۆکردن و بەدواداچوون لەبارەی کێشە و داواکارییەکانی هاووڵاتییان و جوتیاران و پرۆژەکانی بواری ئاودێریی سنوورەکەیان، سەردانی وەزارەتیان کردبوو.
لەلایەن خۆیەوە وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەڵێنی پاڵپشتی و بەدواداچوونی پێ دان، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان و فراوانکردنی پرۆژەکانی خزمەتگوزاریی کشتوکاڵی و دروستکردنی بەنداو و پۆند و پرۆژەکانی ئاودێری لە ناچەکە بەگشتی.