يهكێتيى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان: سهربڕينى ئاژهڵ له سهربڕخانهكان لهڕووى ئايينييهوه هيچ كێشهيهكى نييه
ڕۆژى چوارشهممه ١٢ى حوزهيرانى ٢٠٢٤، بەڕێوەبەری گشتيی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری، سەردانی یەکێتيی زانایانی ئایينيی ئیسلامی کوردستانی کرد، بە مەبەستی لەنزیکەوە هەماهەنگی و سوودوەرگرتن لە ڕۆڵی کاریگەری یەکێتيی زانایان و مامۆستایانی ئایينی و تەرخانکردنی گوتاری ئایينی، لهپێناو گەیاندنی ڕێنمایی و هۆشیاری بۆ تەندروستيی گشتيی هاووڵاتیيان و ئاژەڵداران، بەتایبەتی لە چۆنیيەتی خۆپارێزی و پابەندبوون بە ڕێنمایی و ڕێکارەکانی قوربانیکردن لە ڕۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆز و بەکارهێنانی کوشتارگەکان و سهربڕخانهكان.
یەکێتيی زانایان هاوڕا بوون لەگهڵ ئهوهى كه سەربڕینی ئاژەڵ لە سەربڕخانەکان بێت، کە لە ڕووی ئایينی و پارێزگاری لە ژینگە و تەندروستی و سەلامەتيی هاووڵاتیيان هیچ کێشەیەکی نیيە. بۆ ئهمه يهكێتيى زانايان هاوکار و پاڵپشتيی هەنگاوەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ دەكات، لەپێناو کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشيی (تای خوێنەبەربوون) و گرتنهبەری ڕێکار و ڕێنماییەکان بەگشتی.