Skip to the content

بێگەرد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکی دەستەی باڵا و سەرۆکی لقی سلێمانی و هەولێری سەندیکای هونەرییە کشتوکاڵییەکان کۆبووەوە

ڕۆژی دووشەممە ٢٥ــی ئاداری ٢٠٢٤، بێگەرد تاڵەبانی، بە ئامادەبوونی سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە دیوانی وەزارەت، پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی باڵا و سەرۆکی لقی سلێمانی و هەولێری سەندیکای هونەرییە کشتوکاڵییەکان کرد، بە مەبەستی هەماهەنگی و تاووتوێکردنی داواکاریی سەندیکاکە، کە لە ماوەی ڕابردوودا لە ڕێگەی لقی سلێمانی، ئاراستەی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی کرابوو.

داواکارییەکەیان بەرز کرایەوە بۆ دیوانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە مەبەستی هەموارکردنەوەی ڕێنماییی ژمارە 4ـی ساڵی 2022ـی تایبەت بە یاسای ژمارە 20ـی ساڵی2021ـی سەرپەرشتیاری پرۆژە کشتوکاڵییەکان لە کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان، تایبەت بە پێدانی دەرفەتی زیاتر بۆ سەرپەرشتیکردنی پرۆژە و نووسینگە کشتوکاڵییەکان و ڕەخساندنی هەلی کاری زیاتر.

دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ لیژنەی یاساییی وەزارەت و خستنەڕووی سەرنج و تێبینییەکانیان، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی، بڕیار؟درا بە هەموارکرنەوەی ڕێنماییەکە و جێکردنەوەی پێشنیار و داواکارییەکانی سەندیکای هونەرییە کشتوکاڵییەکان، وەکوو هەنگاوێکی گرنگی تایبەت بە پاڵپشتی کردنیان، کە زیاتر لە 21  دەرفەتی جۆراوجۆری سەرپەرشتیی کشتوکاڵی لەخۆ گرتووە، لە بواری پرۆژە کشتوکاڵییە جیا جیاکان بۆ دەرچووانی پەیمانگە و ئامادەییە کشتوکاڵییەکان.