Skip to the content

کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی تیمێکی حکومەتی هەرێم و شاندی بازرگانان و وەبەرهێنەرانی ئیسپانیا لە هەولێر بەرێوە چوو

ڕۆژى دووشەممە 4ى ئادارى 2024، بە سەرپەرشتی بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، کەریم سلێمان، و بە ئامادەبوونی ستافێکی باڵای وەزارەت و نوێنەری وەزارەتی بازرگانی و دەستەی وەبەرهێنان، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەگەڵ شاندی بازرگانان و وەبەرهێنەرانى وڵاتی ئیسپانیا بەرێوە چوو، کە ماوەی چەند ڕۆژێکە لە هەرێمی کوردستانن، بە مەبەستی تاووتوێکردنی هەماهەنگی و پتەوکردنی پەیوەندییەکان و زەمینەسازی بۆ ئەنجامدانی پرۆژەکانی سەرمایەگوزاری و پێشخستنی وەبەرهێنان لە سێکتەرەکانی کشتوکاڵی و پێشەسازی و بازرگانی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، دواتر هەر یەک لە بریکاری وەزارەت کەریم سلێمان و نوێنەری شاندی میوان، ئامانج و گرنگيی سەردانەکەیان لە کۆنفڕانسێکدا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن خستە ڕوو.

وا بڕیارە شاندە ئیسپانیيەکە بەیانی لە هەولێر دیدارێکی تایبەتیان لەگەل ژمارەیەک لە وەبەرهێنەران و خاوەنپرۆژەکانی هەرێمی کوردستان هه‌بێ، و دواتر سەردانی شاری سلێمانی دەکەن،بۆ هەمان مەبەست درێژە بە بەرنامەی سەردانەکەیان دەدەن.