به‌نداوى 'شه‌وگێڕ' له كابينه‌ى نۆيه‌م دروستكراوه و تواناى گلدانه‌وه‌ى 1 ملیۆن و 300 هەزار مەتر سێجا ئاوی هەیە
![](/media/26702/441585150_836474901722826_2920222759011774108_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133603294200000000)
بێگه‌رد تاڵه‌بانى، وه‌زيرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو، به ياوه‌رى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى به‌نداوه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى سامانى ئاژه‌ڵ و ڤێتێرنه‌رى و به‌ڕێوه‌به‌رانى وه‌زاره‌ت، سه‌ردانى به‌نداوى "شه‌وگێڕ"ــيان كرد.
بەنداوەکە توانای گلدانەوەی 1 ملیۆن و 300 هەزار مەتر سێجا ئاوی هەیە ،کە دەبێتە سەرچاوەیەکی گرنگی بووژانەوەی ژێرخانی ئاسایشی ئاو و کشتوکاڵی و ئاژەڵداری و هاوکاریکردنی جوتیاران و هاووڵاتیيانی 10 گوندی سنوورەکە.
لەمبارەوە بێگەرد تاڵەبانی سوپاسی ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی کرد، کە لەنزیکەوە بەشەکانی بەنداوەکەی بەسەر کردەوە و دەستخۆشی لەتیمەکانی وەزارەت کرد و بەلێنی بەدواداچوون و هەماهەنگی بۆ داواکارییەکانی کۆمپانیای جێبەجێکار و هاووڵاتیيان و جوتیارانی سنوورەکە دا.
شايانى باسه به‌نداوى (شه‌وگێڕ)، له كابينه‌ى نۆيهمى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دروستكراوه و ئه‌مساڵ سه‌رڕێژ بوو.