Skip to the content

بێگەرد تاڵەبانی لەگەڵ تیمێکی باڵای تەکنیکی و شارەزای ڕێکخراوی کاری جیهانی کۆبووەوە

ڕۆژی سێشەممە ٧ـی ئایاری ٢٠٢٤، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت، پێشوازی لە تیمێکی باڵای تەکنیکی و شارەزای ڕێکخراوی کاری جیهانی (ILO) کرد.

لەبەر ڕۆشناییی زنجیرەی دیدار و کۆبوونەوەکانی نێوان تیمی هاوبەشی ڕێکخراوی ناوبراو لەگەڵ وەزارەت، لەم دیدارەدا بەوردی گفتوگۆ لەبارەی هەنگاوەکانی گەڵالەکردنی پرۆژەیاسای دامەزراندنی کۆمەڵەی هەرەوەزییە کشتوکاڵییەکان و هەمەچەشکردن و بەبازاڕکردنی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان و ڕاهێنان و شیاندنی تواناکانی جوتیاران و فەرمانبەران و ڕەخساندنی هەلیکار بۆ دەرچووانی بەشە کشتوکاڵییەکان و گرنگیدانی زیاتر بە دەستیکاری خانمانی خاوەنکاری کشتوکاڵی.