Skip to the content

بێگەرد تاڵەبانی پێشوازی لە سەرۆکی کۆمپانیای Co Owner ی ئیتاڵی کرد

ڕۆژی سێشەممە ٧ـی ئایاری ٢٠٢٤، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی ڕاوێژکار و بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان و گوتەبێژی وەزارەت، پێشوازی لە سەرۆکی کۆمپانیای (Co Owner) ی ئیتاڵی و نوێنەری زانکۆی ڕۆما کرد.

لەم دیدارەدا تاووتوێی دوایین قۆناغەکانی بەرەوپێشچوونی پرۆژەی بەئەلیکترۆنیکردنی داتای هەمەجۆر و نەخشەی کشتوکاڵیی هەرێمی کوردستان کرا، بە مەبەستی پەرەپێدانی سێکتەری کشتوکاڵی هەرێم و پاڵپشتیی زیاتری جوتیاران و بەرفراوانکردنی خزمەتگوزارییە کشتوکاڵییەکان ،بە سوودوەرگرتن لە تەکنەلۆژیای پێشکەتووی جیهانی و ئەزموونی وڵاتی ئیتاڵیا، بە هەماهەنگیی وەزارەت و زانکۆی ڕۆما و پاڵپشتیی دارایی و تەکنیکی ئاژانسی پەرەپێدانی ئیتاڵی.