Skip to the content

تاووتوێی بەرەوپێشچوون و ئامادەکاری بۆ ئیڤێنتی تەواوکردنی ڕاهێنانەکانی بەهێزکردنی توانای ژنان کرا

ڕۆژى يه‌كشه‌ممه‌ ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٤،بە سەرپەرشتيی ڕزگار حه‌مه‌د خدر، ڕاوێژکاری وەزارەت، و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەران و ئەندامانی لیژنەی تایبەتمەند، لەگەڵ تیمێکی ڕێکخراوی UNDP کۆبوونەوە.

کۆبوونەوەكه‌ تایبەت بوو بە تاووتوێکردنی دوايین بەرەوپێشچوونەکان و ئامادەکاری بۆ ئیڤێنتی تەواوکردنی ڕاهێنانەکانی بەهێزکردنی توانای ژنان، کە لە چوارچێوەی پرۆژەیەکی گەشەپێدان بۆ ٢٠٠ ژن، بە هاوبەشی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم و پاڵپشتيی دارایی و تەکنیکيی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNDP) و ئاژانسی ويلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا (USAID)، کە لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی ڕابردوو بەڕێوەچوو، به‌ مەبەستی پێشخستنی سێکتەری کشتوکاڵی و پاڵپشتيی زیاتری خانمانی دانەمەزراو، هه‌روه‌ها هەنگاونانی کرداری بۆ بەپیشەسازیکردنی بەرهەمە خۆماڵییەکانیان.