Skip to the content

سيمينارێكى تایبەت بە ماستەرپلانی شاری هەولێر بەڕێوەچوو

ڕۆژى دووشه‌ممه‌ ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٤، تایبەت بە پرسی پشتێنەی سەوز و ناوچە كشتوكاڵیيەكانی ناو ماستەرپلانی شاری هەولێر تا ساڵی ٢٠٥٠، بە سەرپەرشتيی هەڵکەوت عبدالرحمن، بەڕێوەبەری گشتيی باخداری و دارستان و پاوان و ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتيی پلاندانان و نوێنەری وەزارەت لە ليژنەی تایبەت بە ماستەرپلانی شاری هەولێر، له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كى تايبه‌تدا، سیمینارێک له‌بارەی ماستەرپلانی شاری هەولێر بەڕێوەچوو.

سیمینارەکە لەلایەن شارەزای بواری پشتێنەی سەوز و ڕووبەری سەوزایی لە ڕێکخراوی جایکای یابانی پێشكەش كرا. زانیاری له‌بارەی ئەو ناوچە و ڕووبەرانەی كە دیاری كراون بكرێنە پشتێنەی سەوز و زۆنی كشتوكاڵی⁩، خرايه‌ ڕوو.

شایەنی باسە لە لایەن ئامادەبووانه‌وه‌ پرسیار و پێشنیار و تێبینیەكان خرانە ڕوو. ئەنجامی كۆبوونەوەكە ڕاسپاردەی ئەوە كرا، كە لیژنەیەكی هاوبەش پێكبهێنرێت لە ستافی بەڕێوبەرایەتيی گشتيی باخداری و دارستان و پاوان و وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتيی دارستان و پاوان بەڕێوه‌بەرایەتيی باخداری، لەسەر ئاستی پارێزگه‌ی هەولێر لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی نەخشەدانان له‌ وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و تیمی ماستەرپلان، بۆ ئەوە لەسەر هەردوو ئاستی مەیدانی و تێوری هەڵسەنگاندن بکرێت له‌بارەی ماستەرپلانەکە، كه‌ لە ئێستادا لە قۆناغی تازەکردنەوەيه‌. ئەوەش لەپێناو پاراستنی زەویيە کشتوکاڵییەکان و زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی و دارستان و ئامادەكردنی پێشنیار و ڕاسپاردە بۆ پاراستن و زیادكردنی بەرهەمی كشتوكاڵی، لە هەمان کاتدا پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەولێر.