كارگهى "تهباره" دەبێته سەرچاوەیەکی گرنگی هەلی کار و بووژانەوەی پیشەسازيی کشتوکاڵی
![](/media/26699/441887240_836484738388509_9148852801656543787_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133603283800000000)
بێگەرد تاڵەبانی، وهزيرى كشتوكاڵ و سهرچاوهكانى ئاو، بە هاوڕێیەتی قوباد تاڵهبانى، جێگری سەرۆکوەزیرانى ههرێمى كوردستان، و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ئیداری و حكومى سنووری کۆیە، له مەراسیمێكدا کارگەی (تەبارە)ـیان كردهوه.
ئەم کارگەیە یەکێکە لە پرۆژه گرنگ و ستراتیژییەکانی ناوچەکە، کە توانای بەرهەمهێنانی ٤٥٠ تۆن ئالیکی پەلەوەری و ماسی لە ڕۆژێکدا هەیە، هەروەها توانای وەرگرتنی تەواوی بەرهەمی گەنم و گەنمەشاميی جوتیارانی سنووری کۆیە و دەوروبەری هەیە و دەبێته سەرچاوەیەکی گرنگی هەلی کار و بووژانەوەی پیشەسازيی کشتوکاڵی لە ناوچەکە.