Skip to the content

بێگەرد تاڵەبانی لە کۆنفرانسی پزیشکيی نێودەوڵەتيی ڤێتێرنەری لە بەغدا بەشدار بوو

ڕۆژى یەکشەممە ٥ــى ئايارى ۲۰۲٤، بێگەرد تاڵەبانی بە هاوڕێیەتی بریکاری وەزارەت و تیمێکی وەزارەت بەشدار بوو لە کۆنفرانسی پزیشکيی نێودەوڵەتيی ڤێتێرنەری لە بەغدا، لە ژێر دروشمی (پزیشکی و زانستە ڤێتێرنەرییەکان لە خزمەتی گەشەپێدانی ئابووری و سەلامەتيی کۆمەڵگە)، کە لەلایەن سەندیکای پزیشکانی ڤێتێرنەريی عێراقی بە هەماهەنگيی گۆڤاری نەهرێنی ڤێتێرنەری بۆ ماوەی دوو ڕۆژ ڕێک خراوە.

لەم کۆنفرانسەدا بە پێشکەشکردنی گوتارێکی تایبەت، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، جەختی لەسەر ڕۆڵ و گرنگيی پزیشکانی کەرتی ڤێتێرنەری و خستنەڕووی کێشە و ئالەنگارییەکان و یەکخستنی دەرفەت و توانا هاوبەشەکان لە ئاستی هەرێم و عێراق لەپێناو پێشخستن و گەشەپێدانی کەرتی ڤێتێرنەری و سامانی ئاژەڵی و هاندانی زیاتری پیشەیی و پزیشکانی ڤێتێنەری لە کوردستان و عێراق.

لە هەمان کاتدا تیمی وەزارەت لە مەراسیمی کردنەوەی پێشانگه‌یەکی تایبەتی خستنەڕووی بەروبوومەکانی وەبەرهێنەران و خاوەنى پرۆژە و دەستیکاری بواری کشتوکاڵی و پیشەسازی و ئاژەڵداری به‌شداربوو.